Skip to content
BibleKenya

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

زەبوورەکان 82

زەبوورێکی ئاساف.

خودا لە کۆڕی خوداوەندەکان ڕاوەستاوە،

لەنێو خوداوەندەکان1 دادوەری دەکات.

«هەتا کەی بە ناڕەوایی دادوەری دەکەن،

لایەنگری بەدکاران دەکەن؟2

بەرگری لە لاواز و هەتیوان بکەن،

دادی هەژار و کڵۆڵان بدەن.

فریای لاواز و نەداران بکەون،

لە دەست بەدکاران دەربازیان بکەن.

«نازانن و تێناگەن، لە تاریکیدا دەڕۆن،

هەموو بنچینەکانی زەوی دەشڵەژێن.

«من گوتم: ”ئێوە ’خوداوەندەکان‘ن،

هەمووتان کوڕی خودای هەرەبەرزن.“

بەڵام وەک ئادەمیزاد دەمرن،

وەک یەکێک لە میرەکان دەکەون.»

خودایە، هەستە! دادوەری زەوی بکە،

چونکە هەموو نەتەوەکان میراتی تۆن.

Source notes (2)
  1. Footnote ڕەنگە مەبەست لە بوونەوەرە ئاسمانییەکان (فریشتەکان) بێت، یان ئەوانەی پەیام و فەرمانەکانی خودایان بۆ دێت و جێبەجێی دەکەن. بڕوانە 82‏:6و بەراوردی بکە لەگەڵ یۆحەنا 10‏:34‏-36.‏‏
  2. Footnote لە دەقی عیبری لێرە وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.