Skip to content
BibleKenya

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020

زەبوورەکان 76

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێری ژێدار. زەبوورێکی ئاساف. گۆرانییەک.

لە یەهودا خودا ناسراوە،

لە ئیسرائیلدا ناوی گەورەیە!

کەپری لە شالیمە1،

هەواری لە سییۆنە.

لەوێ تیرە گڕدارەکان و

قەڵغان و شمشێر و جەنگەکانی تێکشکاند.2

تۆ ڕەوشەنی،

لە چیای نێچیرەکان شکۆدارتری.

قارەمانەکان ماڵیان بە تاڵان چوو،

دوایین خەوی خۆیان نوستن،

هیچ جەنگاوەرێک نەیتوانی دەست بکاتەوە.

ئەی خودای یاقوب، بە سەرزەنشتی تۆ،

ئەسپ و سوار پێکەوە کەوتنە خەوێکی قووڵەوە!

تۆ خۆت بەسامیت!

لە کاتی تووڕەییت، کێ لەبەردەمت ڕادەوەستێت؟

لە ئاسمان حوکمت بیسترا،

زەوی ترسا و کپ بوو،

بە هەستانی خودا بۆ دادوەری،

بۆ ڕزگارکردنی هەموو ستەملێکراوانی زەوی.

بێگومان تووڕەیی مرۆڤ ستایشت دەکات،

خۆتت بە پاشماوەی تووڕەیی چەکدار کردووە.

نەزر بۆ یەزدانی پەروەردگارتان بکەن و بەجێی بهێنن.

ئەی هەموو ئەوانەی لە دەوریدان،

دیاری پێشکەش بە سامناک بکەن.

ئەوەی ڕۆحی میرەکان دەشکێنێت،

سامناکە بۆ پاشاکانی سەر زەوی.

Source notes (2)
  1. Footnote واتا (ئاشتی)، مەبەست لە شاری ئۆرشەلیمە (قودس).‏
  2. Footnote لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 9، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.