سێیەم یۆحەنا
3 John
Introduction from this edition
سێیەم نامەی یۆحەنا
کورتە باسێک
یۆحەنای نێردراو ئەم نامەیە بە تایبەتی بۆ گایۆس دەنووسێت کە یەکێک بووە لە ئەندامانی کڵێساکانی ئاسیای بچووک.
هەندێک مامۆستای گەڕۆک لەلایەن یۆحەناوە دەنێردرێنە ئاسیا (بڕوانە پێشەکی دووەم نامەی یۆحەنا). لەلایەن کەسێکەوە بە ناوی دیۆتریفس دەردەکرێن، کە زۆر بە تاکڕەوانە هەڵسوکەوتی کردووە و دژایەتیی پێشوازیکردنی مامۆستایانی کردووە لەلایەن باوەڕدارانەوە. یۆحەنا ئەم نامەیە بۆ گایۆس دەنووسێ بۆ سوپاسکردن و هاندانی سەبارەت بە پێشوازیکردنی لە مامۆستایان (5–6).
مەبەستی گشتی لەم نامەیە ئەوەیە کە باوەڕداران بە ڕێگای ڕاستیدا بڕۆن، وەک دەڵێ: «خۆشی لەمە گەورەترم نییە کە گوێم لێ بێت منداڵانم بەگوێرەی ڕاستی دەڕۆن.»
Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.