Skip to content
BibleKenya

دووەم یۆحەنا

2 John

Introduction from this edition

دووەم نامەی یۆحەنا

کورتە باسێک

یۆحەنای قوتابی و نێردراو لە دەوروبەری ساڵی (90 ز.) کە نزیکە لە هەمان کاتی نووسینی نامەی یەکەمی، لە ئەفەسۆسەوە ئەم نامەیە بۆ کڵێسایەک دەنووسێت، کە وەک خانمێک ناوزەندی دەکات.

لە سەدەی یەکەم و دووەمی زایینیدا مزگێنیدەران و مامۆستایانی گەڕۆک لە شار و وڵاتان دەگەڕان مژدەی مەسیحیان ڕادەگەیاند. لەناو باوەڕداران ببووە نەریت کە لە ماڵەکانیان پێشوازییان لێ بکەن و یارمەتی ماددییان بدەن. لەو کاتەدا کەسانێکی مشەخۆر ئەو هەلەیان قۆزتبووەوە، وەک مامۆستا خۆیان دەناساند کە زانیارییەکی فراوانیشیان هەبوو و فێرکردنی هەڵەیان بڵاو دەکردەوە. ئەم نامەیە لە پێناوی ئەوەدا نووسراوە کە باوەڕداران بتوانن ئەم جۆرە مامۆستا درۆزنانە بناسنەوە و جیایان بکەنەوە. یۆحەنا سەبارەت بە فێرکردنە ڕاستەقینەکە فەرمان بە باوەڕداران دەکات: «ئەگەر یەکێک هاتە لاتان و ئەو فێرکردنەی نەهێنا، لە ماڵەکەتان پێشوازی لێ مەکەن و سڵاوی لێ مەکەن.» ‏

مەبەستی گشتی لەم نامەیە ئەوەیە کە باوەڕداران بە ڕێگای ڕاستی هەڵسوکەوت بکەن، وەک دەڵێ: «زۆر دڵخۆش بووم کە بینیم هەندێک لە منداڵەکانت بەگوێرەی ڕاستی دەڕۆن، وەک باوک ڕایسپاردین.» ‏

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.