Skip to content
BibleKenya

یەکەم یۆحەنا

1 John

Introduction from this edition

یەکەم نامەی یۆحەنا

کورتە باسێک

نووسەری ئەم نامەیە خۆی ناناسێنێ، بەڵام ڕوونە کە یۆحەنای قوتابی عیسا بووە و لەوانەیە لە ئەفەسۆس لە ساڵی (85‏–90 ز.) نووسیبێتی، لەدوای نووسینی مزگێنیی مەسیح. بۆ زانیاری لەسەر کەسایەتی یۆحەنا بڕوانە پێشەکی مزگێنی بەپێی نووسینی یۆحەنا.

لەبەر ئەوەی ئەم نامەیە بێ ناونیشانە و بۆ کڵێسایەکی دیاریکراو نەنووسراوە، بۆیە دەتوانین بڵێین کە نامەیەکی گشتییە و بۆ هەموو باوەڕدارانە (بڕوانە ‏

یۆحەنا نێردراوی خۆشەویستییە و تەواوی نامەکە لەسەر خۆشەویستی چڕ دەبێتەوە. دەڵێ ئەوانەی باوەڕیان بە عیسا هەیە و خودایان خۆشدەوێ دەبێ یەکتریان خۆشبوێ. بە شێوەیەکی گشتیش نامەکە دوو مەبەستی سەرەکی لەخۆ دەگرێت:

1. سەلماندنی ڕاستی سروشتی مەسیح، وەک وەڵامدانەوەیەک بۆ مامۆستایانی درۆزن. «ئەمانەم بۆ ئێوە نووسی لەبارەی ئەوانەی هەوڵ دەدەن چەواشەتان بکەن.» ‏

2. دڵنیاکردنەوە لەسەر ژیانی هەتاهەتایی. «ئەمانەم بۆ ئێوە نووسی کە باوەڕتان بە ناوی کوڕی خودا هەیە، تاکو بزانن ژیانی هەتاهەتاییتان هەیە.» ‏

ئەم نامەیە بۆ چەند بەشێک دابەش دەکرێت:

1. پێکەوە ژیان لەگەڵ باوک و کوڕ ‏

2. ژیانی باوەڕدار و ژیانی ڕۆڵەی خودا ‏

3. ڕاستی و چەوتی ڕۆحەکان ‏

4. ژیانی باوەڕدار و ئەرکی خۆشەویستی ‏

5. ژیانی باوەڕدار و سەرکەوتوویی باوەڕەکەی ‏

6. ژیانی باوەڕدار و دڵنیایی لە ژیان ‏

Biblica® Open Kurdi Sorani Standard Version 2020. Copyright © Biblica, Inc. Licensed under CC BY-SA 4.0. Source: Open.Bible. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-11-09.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.