Skip to content
BibleKenya

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر

زەبوورەکان 95

وەرن، هەلهەلە بۆ یەزدان لێبدەین،

هاواری شادی بکەین بۆ تاشەبەردی ڕزگاریمان.

بە ستایشەوە بچینە بەردەمی،

بە مۆسیقاوە هاواری شادی بۆ بکەین.

لەبەر ئەوەی یەزدان خودایەکی گەورەیە،

پاشایەکی گەورەیە بەسەر هەموو خوداوەندەکانەوە.

قووڵاییەکانی زەوی بە دەستە و

لووتکەی شاخەکان هی ئەون.

دەریا هی ئەوە و ئەو دروستی کردووە،

بە دەستی خۆی شێوەی وشکانیی پێکهێنا.

وەرن، کڕنۆشی بۆ ببەین و بیپەرستین،

لەبەردەم یەزدانی دروستکەرمان چۆک دابدەین،

چونکە ئەو خودامانە و

ئێمە گەلی لەوەڕگاکەی ئەوین،

مەڕی دەستی ئەوین.

ئەگەر ئەمڕۆ گوێتان لە فەرمایشتی یەزدان بێت کە دەفەرموێت:

«دڵی خۆتان ڕەق مەکەن وەک لە مەریبا ڕوویدا،

وەک ئەو ڕۆژە لە مەسا1 لە بیابان،

لەوێ باوباپیرانتان تاقییان کردمەوە،

هەرچەندە کردارەکانی منیان بینی،

بەڵام هەر تاقییان کردمەوە.

چل ساڵ لەو نەوەیە تووڕە بووم،

فەرمووم: ”ئەمانە گەلێکن دڵیان گومڕا بووە و

ڕێگای منیان نەناسی.“

بۆیە لە تووڕەییمدا سوێندم خوارد:

”نایەنە ناو حەسانەوەی من.“»

Source notes (1)
  1. Footnote ناوێکی عیبرییە بە واتای تاقیکردنەوە، شوێنێکە لە چۆڵەوانی سینا، هەروەها پێی دەگوترێت مەریبا. بڕوانە ڕوونکردنەوە دەربارەی مێرگی مەریبا لە زەبوورەکان 81‏:7.‏ ‏ هەروەها بڕوانە دەرچوون 17‏:1‏-7.‏ ‏

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر. Copyright © 2020 anonymous. Licensed under CC BY-SA 4.0. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Source: eBible.org. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-10-25.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.