Skip to content
BibleKenya

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر

زەبوورەکان 4

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، بە ئامێرە ژێدارەکان. زەبوورێکی داود.

ئەی خودای ڕاستودروستم،

کە لێت دەپاڕێمەوە وەڵامم بدەوە.

لە تەنگانەدا بە هانامەوە وەرە،

لەگەڵم میهرەبان بە و گوێ لە نوێژەکەم بگرە.

ئەی خەڵکینە، هەتا کەی شکۆی من دەگۆڕن بە شورەیی؟

هەتا کەی حەز لە قسەی پووچ دەکەن و بەدوای درۆدا دەگەڕێن؟1

بەڵام بزانن کە یەزدان دڵسۆزەکانی بۆ خۆی تەرخان کردووە.

یەزدان گوێم لێ دەگرێت کاتێک لێی دەپاڕێمەوە.

کاتێک تووڕە دەبن، گوناه مەکەن،

بەڵام کە لەسەر نوێنەکانتانن

لە دڵی خۆتاندا لێکی بدەنەوە و بێدەنگ بن.

قوربانیی ڕاستودروست بکەن و

پشت بە یەزدان ببەستن.

زۆر کەس دەڵێن: «کێ چاکەمان نیشان دەدات؟»

ئەی یەزدان، با ڕووناکی ڕووی تۆ بەسەرماندا هەڵبێت2.

تۆ خۆشییەکی وات خستووەتە دڵی منەوە

زۆر لەوانە زیاترە کە دانەوێڵە و شەرابیان زۆرە.

ئەی یەزدان، بە ئاشتی پاڵ دەدەمەوە و دەخەوم،

چونکە تەنها تۆ بە ئاسوودەیی نیشتەجێم دەکەیت.

Source notes (2)
  1. Footnote لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 4، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏
  2. Footnote خودا بە چاکەکانی بەسەرمان بکاتەوە، بڕوانە سەرژمێری 6‏:24‏-26.‏ ‏

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر. Copyright © 2020 anonymous. Licensed under CC BY-SA 4.0. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Source: eBible.org. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-10-25.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.