Skip to content
BibleKenya

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر

زەبوورەکان 24

زەبوورێکی داود.

زەوی و هەرچی تێدایە هی یەزدانە،

جیهان و ئەوانەی تێیدا دەژین،

چونکە لەسەر دەریاکان بناغەی داناوە و

لەسەر ڕووبارەکان دایمەزراندووە.

کێ سەردەکەوێتە سەر کێوی یەزدان؟

کێ لە جێگای پیرۆزی ئەو دەوەستێت؟

ئەوەی دەست پاک و دڵی بێگەرد بێت،

ئەوەی مەیلی شتی پووچ نەکات و

بە درۆ سوێند نەخوات.

لە یەزدانەوە بەرەکەت بەدەستدەهێنێت،

لە خودای ڕزگارکەری بێتاوانکردن.

ئەمەیە ئەو نەوەیەی دوای یەزدان دەکەوێت،

ئەوەی ڕوویان لە تۆ دەکەن، ئەی خودای یاقوب.1

ئەی دەروازەکان، سەر هەڵبڕن!

ئەی دەرگا دێرینەکان، بەرزبنەوە،

هەتا پاشای شکۆمەندی بێتە ژوورەوە.

ئەم پاشایەی شکۆمەندی کێیە؟

یەزدانی بەهێز و دەسەڵاتدارە،

یەزدانی پاڵەوان لە جەنگ.

ئەی دەروازەکان، سەر هەڵبڕن!

ئەی دەرگا دێرینەکان، بەرزبنەوە!

هەتا پاشای شکۆمەندی بێتە ژوورەوە.

ئەم پاشایەی شکۆمەندی کێیە؟

یەزدانی سوپاسالار پاشای شکۆمەندییە.

Source notes (1)
  1. Footnote لە دەقی عیبری لێرە و لە ئایەتی 10، وشەی سەلاە‏ هەیە کە لەوانەیە ئاماژەیەکە بۆ وەستانی مۆسیقا و خوێندنەوە.‏

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر. Copyright © 2020 anonymous. Licensed under CC BY-SA 4.0. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Source: eBible.org. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-10-25.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.