Skip to content
BibleKenya

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر

زەبوورەکان 14

بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، // زەبوورێکی داود.

گێل1 لە دڵی خۆیدا دەڵێت: «خودا نییە.»

ئەوانە گەندەڵن و کردەوەکانیان پیسە،

کەس نییە چاکە بکات.

یەزدان لە ئاسمانەوە سەیری ئادەمیزاد دەکات،

تاکو بزانێت کەس هەیە تێگەیشتوو بێت،

کەس هەیە ڕوو لە خودا بکات.

هەموو ڕوویان وەرگێڕا،

هەموو گەندەڵ بوون،

کەس نییە چاکە بکات،

تەنانەت یەکێکیش نییە.

ئایا ئەم هەموو گوناهبارانە هیچ نازانن؟

ئەوانەی وەک نان گەلەکەی من دەخۆن و

ئەوانەی لە یەزدان ناپاڕێنەوە.

لەوێ ترسێکی گەورەیان لێ نیشت،

چونکە خودا لەناو کۆڕی ڕاستودروستان ئامادەیە.

ئێوەی گوناهبار سووکایەتی بە پلانی هەژاران دەکەن،

بەڵام یەزدان پەناگای ئەوانە.

با ڕزگاریی ئیسرائیل لە سییۆنەوە2 دەربکەوێت!

کاتێک یەزدان گەلەکەی خۆی لە ڕاپێچکراوی دەگەڕێنێتەوە،

با یاقوب شاد و ئیسرائیل دڵخۆش بێت!

Source notes (2)
  1. Footnote لە عیبری مەبەستی لە کەسی بەدڕەوشتە.‏
  2. Footnote مەبەست لە شاری سییۆنە لە ئۆرشەلیم کە خودا بەڵێنی داوە لەوێ نیشتەجێ دەبێ.‏

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر. Copyright © 2020 anonymous. Licensed under CC BY-SA 4.0. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Source: eBible.org. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-10-25.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.