Skip to content
BibleKenya

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر

زەبوورەکان 127

گۆرانی گەشتیاران، بۆ سلێمان.

ئەگەر یەزدان خانووەکە دروست نەکات،

وەستاکان بێ سوود خۆیان ماندوو دەکەن.

ئەگەر یەزدان چاودێری شارەکە نەکات،

پاسەوان بێ سوود ئێشک دەگرێت.

بێ سوودە بۆتان زوو هەستان و دانیشتن هەتا درەنگی شەو،

خواردنی نانی ڕەنجکێشی،

چونکە خەو بە خۆشەویستانی خۆی دەبەخشێت.

بێگومان منداڵان میراتن لە یەزدانەوە،

پاداشتی بەری سکن.

وەک تیری دەستی پاڵەوان،

ئاوان کوڕانی مرۆڤی گەنج.

خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی تیردانی خۆی لەوان پڕکردووە،

شەرمەزار نابێت کە لە دادگا1 لەگەڵ دوژمنان دەکەوێتە دەمەقاڵێ.

Source notes (1)
  1. Footnote عیبری: لە دەروازە. لە کەلتوری عیبری دادگا لە دەروازەی شار بووە، زۆر جار وشەی دەروازە لەبری دادگا بەکاردێت.‏

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر. Copyright © 2020 anonymous. Licensed under CC BY-SA 4.0. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Source: eBible.org. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-10-25.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.