Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر
زەبوورەکان 120
گۆرانی گەشتیاران.
لە تەنگانەمدا لە یەزدان پاڕامەوە و
بە دەنگمەوە هات.
ئەی یەزدان، گیانم دەرباز بکە
لە لێوی درۆزن و لە زمانی فێڵباز.
چیت پێدەدرێت،
چیت بۆ زیاد دەکرێت، ئەی زمانی فێڵباز؟
سزاتان دەدەم بە تیری تیژکراوی پاڵەوان،
لەگەڵ پشکۆی خەڵووزی دار گەز!
قوڕبەسەرم، چونکە ئاوارەی مەشەکم1،
کە لە خێوەتەکانی قێدار2 نیشتەجێم.
نیشتەجێبوونم درێژەی کێشا
لەگەڵ ئەوانەی ڕقیان لە ئاشتییە.
من ئاشتیخوازم،
بەڵام کاتێک قسە دەکەم، ئەوان شەڕخوازن.
Source notes (2)
- Footnote مەشەک، هەرێمێکە لە ئێستای وڵاتی تورکیا.
- Footnote قێدار، هەرێمێکە لە نیمچە دوورگەکەی عەرەبی.
Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر. Copyright © 2020 anonymous. Licensed under CC BY-SA 4.0. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Source: eBible.org. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-10-25.