Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر
یەشوع 12
لیستی ئەو پاشایانەی کە بەزین
ئەمانەش ئەو پاشایانەن کە نەوەی ئیسرائیل لێیان دان و دەستیان بەسەر خاکەکەیاندا گرت، لە بەری ڕۆژهەڵاتی ڕووباری ئوردون، لە دەربەندی ئەرنۆنەوە هەتا چیای حەرمۆن و هەموو دەشتایی عەراڤا بەرەو ڕۆژهەڵات:
سیحۆنی پاشای ئەمۆرییەکان، کە لە حەشبۆن نیشتەجێ بوو،
حوکمڕان بوو لەسەر عەرۆعێر کە کەناری دەربەندی ئەرنۆنە، ناوەڕاستی دۆڵەکە، نیوەی گلعاد هەتا دۆڵی یەبۆق کە سنووری عەمۆنییەکانە،
دەشتایی عەراڤا هەتا دەریاچەی جەلیل1 ڕووەو ڕۆژهەڵات، هەتا دەریای عەراڤا واتا دەریای مردوو2 بەرەو ڕۆژهەڵات، ڕێگای بێتیەشیمۆت، ئینجا بەرەو باشووری بناری پسگە.
سنوورەکانی عۆگی پاشای باشان، کە لە پاشماوەی ڕفائییەکانە3 و نیشتەجێی عەشتارۆت و ئەدرەعییە،
حوکمڕان بوو بەسەر چیای حەرمۆن و سەلخە و هەموو باشانەوە هەتا سنووری گەشووری و مەعکائییەکان و نیوەی گلعاد هەتا سنوورەکانی سیحۆنی پاشای حەشبۆن.
موسای بەندەی یەزدان و نەوەی ئیسرائیل ئەوانیان شکاند. موسای بەندەی یەزدان بە میرات4 دایە ڕەئوبێنی و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشە.
ئەمانەش ئەو پاشایانەی خاکەکەن کە یەشوع و نەوەی ئیسرائیل شکاندیانن، لە بەری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردون لە بەعلگاد لە دۆڵی لوبنانەوە هەتا کێوی حالاق کە بەرەو سێعیر سەردەکەوێت، یەشوعیش بەگوێرەی بەشەکانیان بە میرات دایە هۆزەکانی ئیسرائیل. ئەو خاکەی لە ناوچە شاخاوییەکان، زوورگەکانی خۆرئاوا، دەشتایی عەراڤا، بنارەکان، چۆڵەوانی و نەقەبدا بوو. ئەمەش خاکی حیتی، ئەمۆری، کەنعانی، پریزی، حیڤی و یەبوسییەکانە.
ئەمانە ئەو پاشایانەن:
پاشای ئەریحا
پاشای عای کە لەلای بێتئێلە
پاشای ئۆرشەلیم
پاشای حەبرۆن
پاشای یەرموت
پاشای لاخیش
پاشای عەگلۆن
پاشای گەزەر
پاشای دەڤیر
پاشای گەدەر
پاشای حۆرما
پاشای عەراد
پاشای لیڤنا
پاشای عەدولام
پاشای مەقێدا
پاشای بێتئێل
پاشای تەپووەح
پاشای حێفەر
پاشای ئەفێق
پاشای لەشارۆن
پاشای مادۆن
پاشای حاچۆر
پاشای شیمرۆنمەرۆن
پاشای ئەکشاف
پاشای تەعنەک
پاشای مەگیدۆ
پاشای قەدەش
پاشای یۆقنەعام لە کارمەل
پاشای دۆر لە بەرزاییەکانی دۆر
پاشای گۆییم لە گلگال
پاشای تیرزە.
هەموو پاشاکان سی و یەک پاشا بوون.
Source notes (4)
- Footnote دەریاچەی جەلیل: عیبری: دەریای کینەرەت. بڕوانە مەتا 4:18 .
- Footnote دەریای مردوو: عیبری: دەریای خوێ.
- Footnote ڕفائییەکان: خەڵکێکی زەبەلاح بوون.
- Footnote میرات: واتا موسا خاکەکەیانی بە میرات دایە ڕەئوبێنی و گادییەکان و نیوەی هۆزی مەنەشە.
Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر. Copyright © 2020 anonymous. Licensed under CC BY-SA 4.0. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Source: eBible.org. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-10-25.