Skip to content
BibleKenya

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر

ئیشایا 31

قوڕبەسەر ئەوانەی پشت بە میسر دەبەستن

قوڕبەسەر ئەوانەی دادەبەزن بۆ میسر بۆ یارمەتی،

پشت بە ئەسپ دەبەستن،

متمانە بە زۆری گالیسکە و

هێزی لە ڕادەبەدەری سوارەکانیان دەکەن،

بەڵام پشتیان بە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل نەبەست و

داوای یارمەتییان لە یەزدان نەکرد.

ئەویش هەروەها دانایە و کارەسات دەهێنێت،

لە وشەی خۆی با ناداتەوە.

هەڵدەستێتە سەر ماڵی خراپەکاران و

بۆ سەر یارمەتیدەری ستەمکاران.

بەڵام میسرییەکان مرۆڤن نەک خودا،

ئەسپەکانیان جەستەیین نەک ڕۆح.

کاتێک یەزدان دەستی درێژ دەکات،

یارمەتیدەر ساتمە دەکات و

یارمەتیدراو دەکەوێت،

هەموو پێکەوە لەناودەچن.

ئێستا یەزدان ئەمەم پێ دەفەرموێت:

«وەک شێر و بەچکە شێر دەنەڕێنێت

بەسەر نێچیرەکەیەوە،

ئەوەی کۆمەڵە شوان

هاواری لێ دەکەن،

لە دەنگیان ناترسێت و

لە هاتوهەرایان ناشڵەژێت،

ئاواش یەزدانی سوپاسالار دادەبەزێت

بۆ شەڕکردن لەسەر کێوی سییۆن و لەسەر گردەکانی.

وەک باڵندە فڕیوەکان،

ئاوا یەزدانی سوپاسالار پارێزگاری لە ئۆرشەلیم دەکات،

پارێزگاری دەکات و فریادەکەوێت،

بەسەریدا تێدەپەڕێت1 و دەربازی دەکات.»

ئەی نەوەی ئیسرائیل، بگەڕێنەوە بۆ لای ئەوەی کە بە توندی لێی هەڵگەڕانەوە، چونکە لەو ڕۆژەدا هەرکەسە و بتە زێڕ و زیوەکانتان ڕەت دەکەنەوە، ئەوەی دەستە گوناهبارەکانتان دروستی کردن.

«ئاشور دەکەوێت، بەڵام بە شمشێری مرۆڤ نا،

شمشێری ئادەمیزاد نییە کە دەیخوات.

جا لە ڕووی شمشێر هەڵدێت و

گەنجەکانی بۆ بێگاری دەبن.

قەڵاکەیان لە ترسان دەکەوێت،

میرەکانیشی لە ئاڵا دەترسن،»

یەزدان دەفەرموێت،

ئەوەی ئاگری هەیە لە سییۆن و

تەنووری هەیە لە ئۆرشەلیم.

Source notes (1)
  1. Footnote بڕوانە دەرچوون 12‏:12‏-13.‏ ‏

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر. Copyright © 2020 anonymous. Licensed under CC BY-SA 4.0. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Source: eBible.org. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-10-25.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.