Skip to content
BibleKenya

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر

هۆشەع 7

کاتێک ئیسرائیلم چارەسەر دەکرد،

تاوانی ئەفرایم ئاشکرا بوون،

هەروەها خراپەی سامیرە.

فێڵیان کرد،

دز چووە ژوورەوە و

جەردەکانیش لە دەرەوە تاڵانیان کرد،

بەڵام لە دڵی خۆیاندا بیر لەوە ناکەنەوە

کە من هەموو خراپەکەی ئەوانم لەبیرە.

ئێستا کردەوەکانیان دەوریان دەدات،

لە بەرچاومدان.

«بە خراپەکەیان پاشا دڵخۆش دەکەن و

بە درۆکانیشیان میر.

هەموو داوێنپیسن

وەک تەنوورێکی گەرمکراون

کە نانەواکە ئاگرەکەی گڕ نادات،

لە کاتی هەویر شێلانەوە هەتا کاتی هەڵهاتنی.

لە ڕۆژی جەژنی پاشاماندا،

میر نەخۆش دەکەون، لەبەر شەراب تایان لێ دێت،

پاشا لەگەڵ گاڵتەجاڕان دەست تێکەڵ دەکات.

دڵیان وەک ناخی تەنوورە،

بە فرتوفێڵ لە پاشا نزیک دەبنەوە.

قینیان بە درێژایی شەو کپ دەبێت و

بۆ بەیانی وەک ئاگرێکی گڕ گرتوو گەرمە.

هەموویان وەک تەنوور گەرمن،

دادوەرەکانی خۆیان دەخۆن،

هەموو پاشاکانیان دەکەون،

کەسیان تێدا نییە نزا بۆ من بکات.

«ئەفرایم تێکەڵ بە گەلان دەبێت.

ئەفرایم بووە بە کولێرەیەکی هەڵنەگەڕاوە.

بێگانەکان هێزەکەی دەخۆن و

ئەویش پێی نازانێت.

قژی ماشوبرنج بووە و

ئەویش پێی نازانێت.

لووتبەرزی ئیسرائیل بەرەوڕوو شایەتی لەسەر دەدات،

لەگەڵ هەموو ئەوەشدا

ناگەڕێنەوە بۆ لای یەزدانی پەروەردگاری خۆیان و

بەدوایدا ناگەڕێن.

«ئەفرایم وەک کۆترێکی لێهاتووە،

گێل و بێ مێشک،

بانگی میسر دەکەن و

بۆ لای ئاشور دەچن.

کاتێک دەڕۆن، تۆڕەکەم بەسەریاندا هەڵدەدەم،

وەک باڵندەی ئاسمان دایاندەگرم.

کاتێک کۆدەبنەوە تەمبێیان دەکەم

بەگوێرەی ئەوەی دەیبیستم.

قوڕبەسەریان، چونکە لە من هەڵاتن!

ماڵوێرانی بۆیان، چونکە لێم یاخی بوون!

من دەیانکڕمەوە،

بەڵام ئەوان درۆم بۆ هەڵدەبەستن.

کاتێک لەسەر جێگاکانیان دەناڵێنن

لە دڵەوە هاوارم بۆ ناکەن.

بۆ دانەوێڵە و شەراب کۆدەبنەوە،

لە من هەڵدەگەڕێنەوە.

من فێرم کردن و بازووی ئەوانم بەهێز کرد،

بەڵام ئەوان لە دژی من بیر لە خراپە دەکەنەوە.

دەگەڕێنەوە، بەڵام نەک بۆ لای خودای هەرەبەرز،

وەک کەوانێکی ناڕێکیان لێدێت.

لەبەر قینی زمانیان ڕابەرانیان بە شمشێر دەکوژرێن.

لەبەر ئەمە لە میسر دەبنە گاڵتەجاڕ.

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر. Copyright © 2020 anonymous. Licensed under CC BY-SA 4.0. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Source: eBible.org. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-10-25.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.