Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر
پەیدابوون 10
خشتەی نەتەوەکان لەدوای لافاوەکە
ئەمانەش نەوەکانی نوحن، سام و حام و یافەت کە دوای لافاوەکە ئەوانیش کوڕیان بوو.
یافەتییەکان
کوڕەکانی یافەت:
گۆمەر، ماگۆگ، مادەی، یاڤان، توبال، مەشەک و تیراس.
کوڕەکانی گۆمەر:
ئەشکەنەز، ڕیفەت و تۆگەرما.
کوڕەکانی یاڤان:
ئەلیشا، تەرشیش، کیتیم1 و ڕۆدانیم. لەمانەوە نەتەوەکانی کەنار ئاوەکان2 بەنێو خاکەکانیاندا بڵاو بوونەوە، هەریەکەیان بەپێی زمان و هۆز و نەتەوەی خۆی.
حامییەکان
کوڕەکانی حام:
کوش، میسر، پووت و کەنعان.
کوڕەکانی کوش:
سەبا، حەڤیلا، سەڤتا، ڕەعما و سەبتەکا.
کوڕەکانی ڕەعما:
شەبا و دیدان.
نەمرود لە نەوەی کوش لەدایکبوو، کە بووە جەنگاوەرێکی مەزن لەسەر زەوی. ئەو لەبەردەم یەزدان بووە ڕاوچییەکی بەتوانا. لەبەر ئەمەیە دەگوترێت: «وەک نەمرودیت، ڕاوچییەکی بەتوانا لەبەردەم یەزدان.» سەرەتای شانشینەکەی بابل، ئەرەک، ئەکەد و کەلنێ بوو لە خاکی شینعار3. لەو خاکەوە چوو بۆ ئاشور، لەوێ نەینەوا، ڕەحۆبۆت عیر و کەلەحی بنیاد نا، هەروەها ڕەسەن کە شارە گەورەکەیە دەکەوێتە نێوان نەینەوا و کەلەح.
میسر باوکی
لوودی، عەنامی، لەهابی، نەفتوحی، پاتروسی و کەفتۆری بوو، هەروەها باوکی کەسلوحییەکانیش بوو کە فەلەستییەکانیان لێ کەوتنەوە.
کەنعان باوکی
سەیدا بوو، کە نۆبەرەکەی بوو، لەگەڵ حیتییەکان، هەروەها یەبوسی، ئەمۆری، گرگاشی، حیڤی، عەرقی4، سینی5، ئەرڤادی، چیماری و حەماتییەکانیشی بوو.
لەدوای ئەوە هۆزەکانی کەنعانییەکان بڵاو بوونەوە. سنووری کەنعانییەکان لە سەیداوە بە گراردا دەڕۆیشت هەتا دەگەیشتە غەزە، پاشان بە سەدۆم، عەمۆرا، ئەدما و چەبۆئیمدا دەڕۆیشت هەتا لەشەع.
ئەمانە نەوەی حامن، بەپێی هۆز و زمانیان، لە خاک و نەتەوەکانیان.
سامییەکان
سامیش کوڕی بوو کە یافەت برای گەورەی بوو. سام باپیرە گەورەی هەموو کوڕانی عێبەر بوو.
کوڕەکانی سام:
ئیلام، ئەشوور، ئەرپەکشاد، لوود و ئارام.
کوڕەکانی ئارام:
عوچ، حوول، گەتەر و مەشەک.
ئەرپەکشاد باوکی شالەح بوو،
شالەحیش باوکی عێبەر بوو.
عێبەریش دوو کوڕی بوو،
یەکێکیان ناوی پەلەگ6 بوو، چونکە لە سەردەمی ئەودا زەوی دابەش کرا. براکەشی ناوی یۆقتان بوو.
یۆقتان ئەم کوڕانەی هەبوو:
ئەلمۆداد، شەلەف، حەچەرماڤەت7، یارەح، هەدۆرام، ئوزال، دیقلە، عۆبال، ئەبیمائێل، شەبا، ئۆفیر، حەڤیلا و یۆڤاڤ. هەموو ئەمانە کوڕانی یۆقتان بوون.
نشینگەکانیان لە مێشاوە دەستی پێدەکرد هەتا دەگەیشتە سفاری ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵات.
ئەمانەن نەوەی سام، بەپێی هۆزیان و زمانیان، لە خاکیان و بەپێی نەتەوەکانیان.
ئەمانەن هۆزەکانی نەوەی نوح بەپێی نەوەکانیان لەنێو نەتەوەکانیان. لە ئەوانیشەوە لەدوای لافاوەکە نەتەوەکان بەسەر زەویدا بڵاو بوونەوە.
Source notes (7)
- Footnote کیتیم واتا کیتییەکان، خەڵکی قوبرس.
- Footnote ئەو نەتەوانەی کە لە کەنار دەریای ناوەڕاستدا دەژیان.
- Footnote شینعار ناوێکی عیبرییە بۆ تەواوی خاکی بابل، کە دەکەوێتە ناوەندی ئێراقی ئێستا.
- Footnote عەرق: هەمان شاری عەرقە ئەمڕۆش لە لوبنان هەیە.
- Footnote سین: لەوانەیە لە نزیکی شاری عەرق لە لوبنان بووبێت. بڕوانە یەکەم پوختەی مێژوو 1:15.
- Footnote پەلەگ واتا دابەشکردن.
- Footnote حەچەرماڤەت: ناوی ئاواییەکیشە لە یەمەن، لە ناوچەیەک کە ئێستا بە حەدرەمەوت ناسراوە.
Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر. Copyright © 2020 anonymous. Licensed under CC BY-SA 4.0. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Source: eBible.org. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-10-25.