Skip to content
BibleKenya

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر

یەکەم پوختەی مێژوو 3

کوڕەکانی داود

ئەمانەش کوڕەکانی داودن کە لە حەبرۆن لەدایک بوون:

ئەمنۆن کوڕی نۆبەرەی بوو کە لە ئەحینۆعەمی یەزرەعیلی بوو؛

دووەمیان دانیال کە لە ئەبیگایلی کارمەلی بوو؛

سێیەمیان ئەبشالۆمی کوڕی مەعکای کچی تەلمەی پاشای گەشوور،

چوارەمیان ئەدۆنیای کوڕی حەگیس،

پێنجەمیان شەفەتیا کە لە ئەبیتەل بوو،

شەشەمیان یەترعام کە لە عەگلای ژنی بوو.

داود لە حەبرۆن ئەم شەش منداڵەی بوو، لەوێش حەوت ساڵ و شەش مانگ پاشایەتی کرد.

داود سی و سێ ساڵیش لە ئۆرشەلیم پاشایەتی کرد. ئەم منداڵانەشی لە ئۆرشەلیم لەدایک بوون:

شەموع، شۆڤاڤ، ناتان و سلێمان هەر چواریان لە بەتشەبەعی کچی عەمیێلەوە بوون.

هەروەها ئیڤحار، ئەلیشوع، ئەلیفەلەت، نۆگە، نەفەگ، یافیع، ئەلیشاماع، ئەلیاداع و ئەلیفەلەت کە نۆ منداڵ بوون.

هەموو ئەمانە کوڕانی داود بوون، بێجگە لە کوڕانی کەنیزەکان و تاماری خوشکیان.

پاشاکانی یەهودا

کوڕەکەی سلێمان ناوی ڕەحەڤەعام بوو،

ئەبیا کوڕی ڕەحەڤەعام،

ئاسا کوڕی ئەبیا،

یەهۆشافات کوڕی ئاسا،

یەهۆرام کوڕی یەهۆشافات،

ئەحەزیا کوڕی یەهۆرام،

یۆئاش کوڕی ئەحەزیا،

ئەمەسیا کوڕی یۆئاش،

عەزەریا کوڕی ئەمەسیا،

یۆتام کوڕی عەزەریا،

ئاحاز کوڕی یۆتام،

حەزقیا کوڕی ئاحاز،

مەنەشە کوڕی حەزقیا،

ئامۆن کوڕی مەنەشە و

یۆشیا کوڕی ئامۆن.

کوڕەکانی یۆشیا:

یۆحانان کوڕە نۆبەرەکەی بوو،

دووەمیان یەهۆیاقیم و

سێیەمیان سدقیا و

چوارەمیشیان شەلوم بوو.

ئەوانەی کە وەک پاشا جێگەی یەهۆیاقیمیان گرتەوە:

یەهۆیاکین کە کوڕی یەهۆیاقیم بوو،

دوای ئەویش سدقیا جێگەی یەهۆیاکینی گرتەوە.

نەوەکانی بنەماڵەی پاشایەتی

نەوەکانی یەهۆیاکینی دیل:

شەئەلتیێلی کوڕی، هەروەها مەلکیرام، پەدایا، شەنئەچەر، یەقەمیا، هۆشاماع و نەدەڤیا.

کوڕەکانی پەدایا:

زروبابل و شیمعی.

کوڕەکانی زروبابل:

مەشولام و حەنەنیا و شەلۆمیتی خوشکیان. هەروەها زروبابل پێنج کوڕی دیکەی هەبوو: حەشوڤا، ئۆهەل، بەرەخیا، حەسەدیا و یوشەڤ‌حەسەد.

نەوەکانی حەنەنیا:

پەلەتیا و یەشەعیا، هەروەها کوڕانی ڕەفایا، کوڕانی ئەرنان، کوڕانی عۆبەدیا و کوڕانی شەخەنەیا.

کوڕەکانی شەخەنەیا شەش بوون:

شەمەعیای کوڕی و نەوەکانی: حەتوش، یەگال، بارییەح، نەعەریا و شافات.

کوڕەکانی نەعەریا:

ئەلیۆعێنەی، حیزقیا و عەزریقام، سێ بوون.

کوڕەکانی ئەلیۆعێنەی:

هۆدەڤیا، ئەلیاشیڤ، پەلایا، عەقوڤ، یۆحانان، دەلایا و عەنانی، حەوت بوون.

Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر. Copyright © 2020 anonymous. Licensed under CC BY-SA 4.0. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Source: eBible.org. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.

Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-10-25.

BibleKenya

Reader settings

Theme
Font
Alignment
Reading width

Saved in this browser and used offline too. Press ? for keyboard shortcuts.