Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر
یەکەم پوختەی مێژوو 25
گۆرانیبێژەکان
داود و سەرکردەکانی سوپا هەندێک لە کوڕەکانی ئاساف و هێیمان و یەدوتونیان بۆ خزمەتی ڕاگەیاندنی پەیامی خودا تەرخان کرد، ئەم خزمەتەشیان بە قیسارە و ساز و سەنج دەکرد. لیستی تۆماری پیاوە ژەنیارەکان بەگوێرەی خزمەتەکەیان بەم جۆرە بوو:
لە کوڕەکانی ئاساف:
زەکور، یوسف، نەتەنیاهۆ و ئەسەرئێلا. کوڕەکانی ئاساف لەژێر سەرپەرشتی ئاسافدا بوون کە لەبەردەستی پاشادا پەیامی خودایان ڕادەگەیاند.
لە یەدوتون، کوڕەکانی یەدوتون:
گەدەلیاهو، چەری، یەشەعیا، شیمعی، حەشەڤیا و مەتیسیا، واتا شەش کەس لەژێر سەرپەرشتی یەدوتونی باوکیاندا بوون، کە بە قیسارەوە پەیامی خودای ڕادەگەیاند و سوپاس و ستایشی یەزدانی دەکرد.
لە هێیمان، کوڕەکانی هێیمان:
بوقیاهو، مەتەنیا، عوزیێل، شوڤائێل، یەریمۆت، حەنەنیا، حەنانی، ئەلییاتا، گیدەلتی، ڕۆمەمتی عەزەر، یۆشبەقاشا، مەلۆتی، هۆتیر و مەحەزیۆت. هەموو ئەمانە کوڕەکانی هێیمان بوون کە پەیامی خودای بە پاشا ڕادەگەیاند. خودا بەڵێنی پێدابوو کە ناوی بەرز بکاتەوە و چواردە کوڕ و سێ کچی پێدا.
هەموو ئەمانە لەژێر دەستی باوکیاندا بوون بۆ گۆرانی گوتن بۆ پەرستگای خودا بە سەنج و ساز و قیسارەش، بۆ خزمەتکردنی ماڵی خودا.
ئاساف، یەدوتون و هێیمان لەژێر دەستی پاشادا بوون. ژمارەی ئەمان و خزمەکانیان، کە فێری مۆسیقاژەندن بوون و شارەزا بوون لە مۆسیقاژەندن بۆ یەزدان، دوو سەد و هەشتا و هەشت کەس بوون. جا تیروپشکیان کرد بۆ کار و ئەرکەکانیان، بچووک و گەورە وەک یەک، هەروەها قوتابی و مامۆستا وەک یەک.
تیروپشکی یەکەم کە هی ئاساف بوو، بۆ یوسف دەرچوو، خۆی و کوڕەکانی و براکانی؛
دووەم بۆ گەدەلیاهو، خۆی و براکانی و کوڕەکانی کە دوازدە بوون؛
سێیەم بۆ زەکور، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
چوارەم بۆ یەچری، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
پێنجەم بۆ نەتەنیاهۆ، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
شەشەم بۆ بوقیاهو، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
حەوتەم بۆ یەسەرێلا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
هەشتەم بۆ یەشەعیا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
نۆیەم بۆ مەتەنیا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
دەیەم بۆ شیمعی، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
یازدەیەم بۆ عەزەرئێل، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
دوازدەیەم بۆ حەشەڤیا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
سێزدەیەم بۆ شوڤائێل، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
چواردەیەم بۆ مەتیسیا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
پازدەیەم بۆ یەریمۆت، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
شازدەیەم بۆ حەنەنیا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
حەڤدەیەم بۆ یۆشبەقاشا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
هەژدەیەم بۆ حەنانی، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
نۆزدەیەم بۆ مەلۆتی، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
بیستەم بۆ ئەلییاتا، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
بیست و یەکەم بۆ هۆتیر، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
بیست و دووەم بۆ گیدەلتی، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
بیست و سێیەم بۆ مەحەزیۆت، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون؛
بیست و چوارەمیش بۆ ڕۆمەمتی عەزەر، کوڕەکانی و براکانی کە دوازدە بوون.
Biblica® وەشانی بێبەرامبەری کوردیی سۆرانیی ستاندەر. Copyright © 2020 anonymous. Licensed under CC BY-SA 4.0. “Biblica” is a trademark registered in the United States Patent and Trademark Office by Biblica, Inc. Source: eBible.org. Typeset from the source files; no intended changes to scripture wording. BibleKenya is not endorsed by the rights holder.
Full source notice & licence · CC BY-SA 4.0 · SourceEdition imported 2026-10-25.